ئایا ئه‌م ئێواره‌یە مانگی یه‌كشه‌وه ده‌بینرێت؟
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی سه‌یری خۆرئاوابوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیلالی یه‌كشه‌وه‌ی مانگ ببینن، کە به بینینی سوڕی مانگی ره‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت و ده‌كه‌وینه مانگی شه‌واله‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌شبینرا سبه‌ی به ته‌واوكاری ره‌مه‌زان داده‌نرێت و دوو سبه‌ی ده‌بێته یه‌كی شه‌شه‌ڵان و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
له‌و باره‌یه‌وه، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس، لوقمان حه‌وێز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ورده‌كاری ئه‌و پرسه‌ی له رووی زانستی گه‌ردوونناسییه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
لوقمان حه‌وێز جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر رای زانایانی ئیسلام و درێژكردنه‌وه‌ی ره‌مه‌زان بۆ سبه‌ی و یان راگه‌یاندنی جه‌ژن نییه.
له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌زایه نووسیویه‌تی: رۆژمێری مانگی هەر لە کۆنەوە پشتی بەستووە بە سوڕی مانگ بە دەوری زەوی بۆ چاو و دیدی مرۆڤەکان لەسەر رووی هەسارەی زەوی، بەپێی ئەو رۆژژمێره‌ش ساڵێک 12 مانگە، بەڵام ماوەی مانگێک رێک یەکسانە بە سوڕێکی تەواوی مانگ بە دەوری هەسارەی زەوی بۆ دید و چاوی ئێمە کاتێك تەماشای دەکەین لەسەر هەسارەکەمان، بەپێی چاودێریە گەردوونیەکان بێت تێکڕای ماوەی یەک سووڕی مانگ بە دەوری هەسارەی زەوی ئەگەر هەر 12 مانگەکەی ساڵ وەربگرین رێک یەکسانە بە 29.53059 رۆژ، واتە 29 رۆژ و 12 کاتژمێر و 44 خولەک، بۆ مرۆڤەکانیش هەر لە کۆنەوە دەستپێکی هەر مانگێکی نوێ ئەو ئێوارەیە بووە کە توانیویانە هیلالی مانگ ببینن، بەهۆی ئەوەی ئەو سوڕەش ژمارەی رۆژەکانی رێک نیە و نەبووە، بۆیە مانگێکیان کردوە بە 29 رۆژ و مانگەکەی دواتریان کردوە بە 30 رۆژ.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بەپێی چاودێریە گەردوونیەکان کەی زۆر بە وردی سووڕێکی نوێی مانگ دەست پێدەکات بە دەوری زەوی ئەگەر لە هەرێمی کوردستانەوە چاودێری بکەین..؟
له وه‌ڵامدا ئه‌و شاره‌زایه نووسیویه‌تی: ئێستا لە سایەی پێشکەوتنەکانمان لەبواری زانستی گەردوونناسی و چاودێری زۆر وردمان بۆ مانگ، دەتوانین بزانین دەستپێکی هەر مانگێکی نوێ تا رادەی خولەک بۆ هەر خاڵێکی سەر رووی زەوی کەیە و کەی دەست پێدەکات، لە راستیدا ئەو دەستپێکە بۆ هەر شوێنێکی سەر رووی زەوی هەندێک جیاوازە، ئەگەر شوێنەکان لەسەر هێڵی پانی زۆر لەیەکتر دوور نەبن وەکو، بۆ نموونە دوو شار دووری نێوانیان لەسەر هێڵی پانی 100 کیلۆمەتر بێت ئەوا جیاوازییەکە تەنیا چەند خولەکێکە، ئەگەر بکەونە سەر هەمان هێڵی درێژیش ئەوا دەستپێکی مانگی نوێ بۆ دوو شوێنەکە وەکو یەکە یان زۆر نزیکە لە یەکتر.
شارەزاکە دەڵێت، بەپێی چاودێری گەردوونی ورد، ئەگەر شاری هەولێر وەکو خاڵی چاودێریکردن وەربگرین ئەوا سوڕێکی نوێی مانگ بە دەوری زەوی بە وردی لە کاتژمێر 9:59 ی ئەمشەو دەست پێدەکات. ئەمە واتە، هەرکەسێک ئەم ئێوارەیە لە هەرێمی کوردستان یەکسەر دوای خۆرئاوابوون بیەوێت مانگ ببینێت ئەوا مەحاڵە بیبینێت، چونکە مانگ لە شوێنێکە یەک تۆز دەکەوێتە ژێرەوەی خۆر بۆ چاوی چاو‌دێر، بێگومان لەم دۆخەش دوای خۆرئاوابوون هیلالی مانگ ناتوانرێت بەچاو ببینرێت، بەڵام سبەی ئێوارە ( چوارشەمە) یەکسەر دوای نانخوادن، هیلالی یەکشەوەی مانگ بەجوانی بەچاو دەبینرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بە پێی چاودێری گەردوونی بێت سبەی چوار شەممە رۆژێکی نوێ دەبێت لە مانگێکی نوێ بەپێی رۆژمێری مانگی، واتە درێژکراوەی ئەم مانگە نیە کە مانگی رەمەزانە، هەروەکو لەسەرەوەش وتم ئەم لێکدانەوەیەی من زانستیە و من لێرە نامەوێت بچمە نێو بابەتە شەرعیەکە کە ئاخۆ لە رووی شەرعی یان ئایینی بەیانیش هەر تەواوکەری مانگی رەمەزانە یاخود بەو پێیە ڕۆژێکی نوێی مانگێکی نوێیە، ئەو بڕیارە بۆ زانایانی ئایینی جێدەهێڵم.