هه‌رێمی كوردستان: سبه‌ی ته‌واوكاری ره‌مه‌زانه
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایگه‌یاند، به هۆی نه‌بینرانی مانگه‌وه سبه‌ی چوارشه‌ممه ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه و به‌رامبه‌ره به (30ی ره‌مه‌زان) و رۆژی پێنجشه‌ممه (1ی شوال) یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوان سادق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانه.
گوتیشی: له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست ده‌ركه‌وتووه، مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه. سبه‌ی هه‌موومان به‌ڕۆژوو ده‌بین و جه‌ژن نییه و رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.