پلاسخارت: هه‌ولێر و به‌غدا پێویستیان به گفتوگۆی ستراتیژی و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه
K24- هه‌ولێر:
جنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی عێراق به‌شداری كرد و له وتارێكدا ره‌وشی عێراقی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا پێویستیان به گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیانه و پێویسته متمانه بۆ نێوانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه. گوتیشی: ره‌وشی ئه‌منی عێراق خراپه و پێویسته زه‌مینه بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی 10ی ئۆكتۆبه‌ر خۆش بكرێت.
پوخته‌ی وته‌كانی جێنین پلاسخارت
ئابووری پێویستی به چاكسازییه
عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌ده‌ست زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان ده‌ناڵێنێت و ئابوورییه‌كه‌ی پێویستی به چاكسازییه. هێشتا میلیشیاكان خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌ڕفێنن و ره‌وشی ئه‌منی عێراق باش نییه.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و ره‌وشی ئه‌منی باش نییه. سه‌ره‌خۆشی له‌و خێزانانه ده‌كه‌م كه‌سوكاریان له‌ده‌ستداوه. به تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.
له سه‌ره‌تای ئازاره‌وه نوێنه‌ران بودجه‌ی 2021ی په‌سند كردووه. بودجه‌كه پێویستی به هه‌ڵمه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت و پاره‌كه خه‌رج بكرێت. له سه‌دا 80ی داهاتی عێراق له نه‌وته‌وه‌یه. بودجه‌ی عێراق تووشی كورتهێنان بووه. به گشتیی سه‌یری ره‌وشی ئابووری عێراق بكه‌ین، ده‌بینین پشتبه‌ستنی عێراق به نه‌وت كارێكی هه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كی باشی دارایی بكرێت، ژێر خانی ئابووری له كه‌رته جیاجیاكان بنیاتبنرێنه‌وه، سوودی بۆ هاووڵاتیان به گشتیی ده‌بێت. شه‌فافیه‌ت و به‌ڕێوبردنی باش ده‌بێت هه‌نگاوی بۆ بنرێت.
هه‌ولێر و به‌غدا
ئێمه له ره‌وشێكداین، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان هێشتا پێویستمان به پابه‌ندبوونی ده‌ستووری هه‌یه. هه‌ردوولامان بانگ كردووه گفتوگۆ بكه‌ن. پێویسته داهاتی وڵات به یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت و هه‌ر لایه‌ك پشكی خۆی وه‌ربگرێت. به هۆی هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌وه ده‌كرێت رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ئیستغلال بكرێت. حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له دانووستانه‌كان بكات و چاودێری رێككه‌وتنه‌كان بكات. په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویستی به دیالۆگی ستراتیژی و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان هه‌یه. تا ئێستا شتێك نه‌كراوه گه‌شبین بین به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆده‌نگییه‌ك درووست بكات و گرنگه ره‌وشه‌كه ئاساییبكرێته‌وه.
هه‌ڵبژاردن
چه‌ند مانگێكمان بۆ هه‌ڵبژاردن ماوه. یاسای دادگای باڵا جێبه‌جێ كراوه. كۆمیسیۆن كاری خۆی ده‌كات. هه‌ندێك رێكار ماوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت. ئێمه پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف ده‌كه‌ین. هه‌ر شتێك بكرێت بۆ ساخته‌كاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و عێراق به گشتیی ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه بۆ عێراق، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه رێگه نه‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه سه‌ركوت بكرێن. خه‌ڵك توڕه‌یه. داوای ئازادی و شه‌فافیه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌ڵبژاردنی 10ی 10 ده‌بێت دوور بێت له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
تاوانبارانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ده‌ستگیر نه‌كراوون. ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كوژراوون، تا ئێستا بكوژانیان ده‌ستگیر نه‌كراوون و دادگایی نه‌كراون. ئه‌و تاوانبارانه كۆمه‌ڵێك كه‌سیان له پشته و هه‌ڵاوێریان ده‌كه‌ن له سزادان.
كه‌ركووك و شنگال
له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه ئێمه دوو ساڵه كار ئاسانیمان كردووه بۆ گفتوگۆی لایه‌نه‌كان به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن و ده‌رفه‌تێكی باش نه‌بووه بۆ رێككه‌وتن. دۆخی كه‌ركووك تا بڵێی خراپه.
شنگال
ئۆكتۆبه‌ری رابردوو رێككه‌وتن كرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه. پێویستی به دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه. متمانه له نێوان هه‌ردوولا نییه و ئه‌وانه‌ی باجی ده‌ده‌ن ئێزدییه‌كانن.
ده‌بێت ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان كردووه، بدرێنه دادگا. ئێمه وه‌ك ی‌و ئێن، له‌سه‌ر داوای عێراق ده‌ستمان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش.
چه‌ك
له عێراق چه‌ك به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه‌یه كه كێشه‌یان بۆ عێراق و ناوچه‌كه درووست كردووه. عێراق پابه‌نده به‌وه‌ی رۆڵێكی باشی هه‌بێت، ده‌بێت به كرداری كۆنكریتی و به هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه رۆڵی خۆی بگێڕێت. ده‌ستخۆشی له پابه‌ندی عێراق ده‌كه‌ین. پێویسته هه‌مووان رێز له یه‌كگرتوویی عێراق بگرن.
ره‌وشی مرۆیی
له حه‌وت مانگی رابردوو شه‌ش كه‌مپ داخراوون. په‌نجا هه‌زار عێراقیی چوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. هێشتا دۆخه‌كه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. خزمه‌تگوزاری و دۆخێكی ئه‌منی گونجاو بۆ ئاواره‌كان دابین نه‌كراووه. داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین كۆتایی به داخستنی زۆره‌ملێی كه‌مپه‌كان بهێنێت.