پەیامێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 دەوامی فەرمیش هەفتەی ئایندە لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 16/5/2021 دەست پێ دەکاتەوە.
باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

K24 – هه‌ولێر‌:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌ هاووڵاتیان و موسڵمانانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌وامی ئاساییه‌ و ته‌نیا پێنجشه‌ممه‌ پشووی جه‌ژنه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ئاساییه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و  موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین.

 هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.

 دەوامی فەرمیش هەفتەی ئایندە لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 16/5/2021 دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

11l5l2021