گه‌رمیان.. خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی داعش بوه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له سنووری گه‌رمیان په‌لاماری خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان دا و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكا.
په‌یامنێری كوردستان24، له سنووری گه‌رمیان، رایگه‌یاند، داعش په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی له نێوان گوندی "به‌له‌گه" و گوندی "ئۆمه‌ر بل" داوه و پێشمه‌رگه‌كان لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه و به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هید بووه.