حکومەت راپۆرتی چاکسازی باجی ناردە پەرلەمان
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ناردە پەرلەمانی کوردستان، بەپێ ئەم راپۆرتە چاکسازییەکی گەورە لە بواری باج لە هەرێمی کوردستان کراوە، ئەو چاکسازیانەش لە کۆمپانیا نەوتییەکانەوە دەستێپیکردوە تا دەگاتە چاکسازی لە کەرتی باجی خانوبەرە، بە جۆرێك ئێستا مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوتی رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵ نەبێت و وردبینیش لە بڕی باجی خەمڵێنراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەکرێت.
چاکسازی لە کەرتی باج یەکێکە لە هەنگاوە گەورەکانی کابینەی نۆیەم، ئێستا راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج تەواو بووە و نێردراوەتە پەرلەمانی کوردستان، ئەم چاکسازیانە لە شەش کەرتی فراوان دەستیان پێکردوە، کە بریتین لە کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆمپانیاکانی ئیتەرنێت و گوندەکانی نیشتەجێبوون و کەرتی تەندروستی و وەرگرتنی باجی فرۆشراوەکان و شوێنە گەشتیارییەکان و باجی خانووبەرە، لە هەمووی گرنگتر باجی کۆمپانیا نەوتی و گازییەکانە، کە لەمەودوا باج لە کارمەندانی بیانی لە بواری نەوت وەردەگیرێت و هیچ مامەڵەیەکی کۆمپانیاکانیش رایی ناکرێت، ئه‌گه‌ر پاکانەی باجی لەگەڵ نەبێت، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون باس لە ناوەرۆکی راپۆرتەکە و چاکسازییەکانی بواری باج دەکات.
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون گوتی: "پێداچوونه‌وه به پرسی باج له‌و كۆمپانیایانه ده‌كرێت، كه خزمه‌تگوزاری نه‌وتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه كاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه، به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، رێككاره‌كان چاكسازی گیراونه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێژه‌یی باج بخرێته سه‌ر داهاتیان".
راپۆرتەکە لە پەرلەمانی کوردستانە و دوای پشووەکانی جەژن حکومەت و پەرلەمان تاووتوێی راپۆرتەکە دەکەن، چاکسازییەکان لە کەرتی باج لە دوو رووەوە سوودی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، یەکێكیان وەرگرتنی باجە لە کۆمپانیاکان و دواتر ئەو داهاتە دابەش دەکرێتەوە بەسەر هاووڵاتیان، ئەم چاکسازییە لە باج و پێداچوونەوە بە بواری باج داهاتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، ئەو باجەش بەپیێ قازانجی کۆمپانیاکان وەردەگیرێت.
محەمەد عەلی، پسپۆڕی ئابووری گوتی: "پێشتر ئه‌و باجانه‌ی ده‌درایه حكومه‌ت رێژه‌یی بوو، ئه‌و رێژه‌یه‌ی له هاووڵاتییه‌ك وه‌رده‌گیرا، به‌هه‌مان رێژه‌ش باج له كۆمپیانیایه‌كی زه‌به‌لاح وه‌رده‌گیرا، كه ساڵانه به ملیۆنان دۆلار قازانج ده‌كرد، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و چاكسازییه‌ی كراوه، باج ده‌بێته پله‌به‌ندی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باشه".
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو راپۆرتە، دەبێت سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار خۆیان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان تۆمار بکەن، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان كه‌لوپه‌لی کیمیایی و پاشەڕۆ سوتەمەنییەکان (7%)ی بەهاکەی لە کاتی هاوردەکردن و (4%)ی لە بەهای هەناردەکان وەردەگیرێت، هەر بەپێی راپۆرتەکە وەرگرتنی باج لە کارمەندانی بیانی لە بواری نەوت و گاز لە (17ی كانوونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵه‌وه چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
د.ی