نێچیرڤان بارزانی: له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی به‌م دواییه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه، كه هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش منداڵان كراونه‌ته ئامانج.
نێچیرڤان بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "نیگه‌رانین كه شوێنه پیرۆزه‌كان كراونه‌ته ئامانج و داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كات داواكارم هه‌موو لایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی به‌م دواییه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، كه بووه‌ته هۆی قوربانیدان، كه هاووڵاتیان، به تایبه‌تیش منداڵان كراونه‌ته ئامانج.
We are very concerned about the recent violence between Israelis and Palestinians that claimed the lives of civilians, including children, and targeted holy sites. We call for restraint and a peaceful solution for the current unrest.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 12, 2021