تەندروستی جیهانی: کۆرۆنای هیندی لە (44) وڵاتی جیهان تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی لە (44) وڵاتی جیهان تۆمارکراوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە جۆرێکی مەترسیدارە و بەخێراییش بڵاودەبێتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی كه به "بی 1.617" ناسراوه و لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە هیندستان تۆمارکراوە، ئێستا لە (44) وڵاتی دیکەی جیهان تۆمارکراوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی بە جۆرێکی مەترسیدار داناوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، كه بە خێراییش بڵاودەبێتەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه فەرمیانەی رۆژی چوارشه‌ممه (12ی ئایار/ مایۆی 2021) بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی مردووان (250) هه‌زاری له هیندستان تێپه‌ڕاندووه، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی (1.3) ملیار كه‌سه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوو، (4) هه‌زار و (205) تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی (350) هه‌زار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه، كۆی ژماره‌ی مردووان گه‌یشته (254) هه‌زار و (197) كه‌س و كۆی سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشته (23.3) ملیۆن كه‌س.
د.ی