زیدان ترسی له‌م هێڵه‌ی تیپه‌كه‌ی هه‌یه
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ یارییه‌كه‌ی فیناڵی چامپیۆنز لیگ ترسی له هێڵی به‌رگری هه‌یه و ده‌شڵێت: یارییه‌كی قورس ده‌بێت.
زیدان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (UEFA) باس له یارییه‌كه‌ی فیناڵی چامپیۆنز لیگ ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوولا یه‌كسانه، ده‌شڵێت: یاریی چامپیۆنز لیگ ته‌نیا یه‌ك یارییه و ده‌رفه‌تی خۆڕاستكردنه‌وه‌ی زۆر كه‌مه، ده‌شزانم ئێمه له‌م یارییه له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه رووبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بینه‌وه، چونكه ئه‌م یارییه ده‌بێته قورسترین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌مان، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی باشتر بدات جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
زیدان گوتیشی: ئاستی هێڵی به‌رگریمان وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵمانداوه تیپێكی تۆكمه دروست بكه‌ین و به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بین.
زیدان كه پێشتر له 2002 وه‌ك یاریزان له فیناڵی چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من پێشتر خه‌ونم به یاریكردن له یانه‌ی شاهانه ده‌بینی، ئێستایش خۆم زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌بینم كه ئه‌ركی راهێنه‌ری باشترین یانه‌م له‌ئه‌ستۆیه.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.