ئیسرائیل ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس ئاشكرا ده‌كات كه له هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه كوژراون

K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل "شاباك" ناوی 4 سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئاشكرا كرد، كه له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی "حوڕه"، له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر غه‌ززه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، به‌سام عیسا، فه‌رمانده‌ی لیوای غه‌ززه و سه‌رۆكی ژووری سایبه‌ر و جومعه ته‌حله، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی وردیی مووشه‌كه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژراون.
به‌گوته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاباك، كوشتنی ته‌حله وه‌ك گورزێكی كوشنده‌یه له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌شێندراوه.
وه‌ك حوڕه ئاماژه‌ی پێدا، له‌و كرده سه‌ربازییه‌دا هه‌ریه‌ك له حازم خه‌تیب، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاران له ده‌سته‌ی به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدان و جه‌مال زیبده، سه‌رۆكی به‌شی به‌ره‌وپێشبردن و پڕۆژه‌كان له ده‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ر به حه‌ماسیش كوژراون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو به تیرۆریستانم راگه‌یاندووه، خوێنی خۆیان له ئه‌ستۆی خۆیانه، به‌ر له كه‌مێك ژماره‌یه‌ك گه‌وره فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی حه‌ماسمان له‌ناوبردووه، له‌ناویان فه‌رمانده‌ی لیوای غه‌ززه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ن و ئه‌مه ته‌نیا ده‌ستپێكێكه. گورزی وه‌ها گه‌وره له تیرۆریستان ده‌وه‌شێنین، كه به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه".
هه‌ر ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای شاباك پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئاڵۆزیان بۆ له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌ك گه‌وره سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هه‌ردوو شاری غه‌ززه و خان یونس ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سه‌ركردانه به‌شێكی گرنگ له فه‌رمانده‌یی ئه‌ركانی باڵی سه‌ربازی حه‌ماس پێكده‌هێنن و كه‌سانی نزیكی محه‌مه‌د زه‌یف، فه‌رمانده‌ی دیاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن.
به‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ش سوپای ئیسرائیل كوشتنی دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌منیی حه‌ماسی له به ئامانجكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی 9 نهۆمیدا رایگه‌یاندبوو، كه به گوته‌ی خۆی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه سه‌نته‌ری هه‌واڵگری بزووتنه‌وه‌كه بوو.
له تویتێكدا سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "فڕۆكه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی گشتی له هێرشه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كیی له هه‌واڵگری حه‌ماس له‌ناوبردووه، كه پێكهاتبوون له: حه‌سه‌ن قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌واڵگریی سه‌ربازی له بزووتنه‌وه‌كه و جێگره‌كه‌ی به‌ناوی وائل عیسا، كه هاوكات به‌رپرسی ژووری نه‌هێشتنی سیخوڕیكردنیش بوو".
به‌ر له‌و تویته‌ش ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌یه‌كیان له شاری غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له بزوورتنه‌وه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی به سه‌دان مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه چه‌ند شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون، كۆمپانیای بواری پزیشكی و نۆڕینگه‌ی پزیشكی ددانی لێ بووه و به‌ر له به‌ئامانجكردنی، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی 5 مووشه‌كی پێشوه‌خته‌یان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ته‌قاندووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، كه دواجار ته‌قێندرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه وه‌ك سه‌نته‌ری هه‌واڵگری به‌كارده‌هێنرا و گوتیشی: هێزه‌كانمان به‌ر له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه دانیشتوانه‌كه‌ی ئاگادار كردبووه‌وه و ماوه‌یه‌كی پێدابوون بۆ ئه‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئسیرائیل دووپاتیكرده‌وه، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌له‌ستین زیاتر له هه‌زار مووشه‌كیان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئسیرائیل كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 850 له‌و مووشه‌كانه گه‌یشتوونه‌ته ئاسمانی ئیسرائیل و زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان له‌ناو خاكی ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، له‌كاتێكدا 200 مووشه‌ك له‌لایه‌كی دیكه هه‌ر له‌ناو خاكی فه‌له‌ستین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری پۆلیس و فراگوزاری رزگاركردن له ئیسرائیل، تا ئێستا 5 كه‌س به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی فه‌له‌ستین له ئیسرائیل كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوونه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له غه‌ززه رایگه‌یاند، له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئیسرائیل‌دا كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستپێكردووه، تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 35 فه‌له‌ستینی كوژراون، له‌ناویان 12 منداڵ هه‌ن.
هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی رایانگه‌یاند، چه‌ند به‌رپرسێكیان له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل‌دا كژراون. له به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئسیرائیل ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بوونه‌ته‌وه، كه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته كرابوو.
توندوتیژییه‌كان چه‌ند رۆژێكه له نێوان فه‌له‌ستن و ئیسرائیل به‌رده‌وامن، دوای ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستنییه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌هۆی نیشته‌جێكردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی له قودسی رۆژهه‌ڵات.
H.B