پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

سه‌رۆك بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد و هیوای خواست، ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی

30ـی رەمەزانی 1442ـی کۆچی

12ـی ئایاری 2021ـی زایینی

H.B