ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌ری خۆی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نوێنه‌ری خۆی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات، هاوكات لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی سه‌رسه‌ختی خۆی بۆ ئیسرائیل كرده‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هادی عه‌مرو، جێگری یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بۆ كاروباری ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كۆببێته‌وه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه: "ئیداره‌ی جۆ بایدن، زۆر له‌و دۆخه نیگه‌رانه كه له قودس و غه‌ززه هاتووه‌ته ئاراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ بینی گانتس، هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر پتشیوانی سه‌رسه‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئۆستن پشتگیری سه‌رسه‌ختی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ مافی ئیسرائیل له به‌رگریكردن له خۆی و گه‌له‌كه‌ی نیشانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئۆستن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌نگاونانی هه‌موو لایه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كۆخه‌كه كردووه‌ته‌وه".
له رۆژی دووشه‌ممه‌وه بۆردومان و هێرشی مووشه‌كی له نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌له‌ستین ده‌ستی پێكردووه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا به‌ده‌یان ئیسرائیلی كوژراون و بریندار بوونه و له ریزی فه‌له‌ستیینه‌كانیش ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یه‌ندراوه، 56 كه‌س له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كوژراون، كه 13ـیان منداڵن و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندار بوونه.
H.B