نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژن: با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی پیشكه‌ش به ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان كرد و دووپاتیكرده‌وه، با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه و مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان:
جه‌ژنى ره‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، جه‌ژن و پشوويهكى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتر و دوور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌يران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه.
با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييهكان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.
با له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى رق و يهكترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نيازێكى پاكه‌وه بيكهينه ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى تهبايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و هه‌موومان له ئاست بهرپرسياريهتيى مرۆيى و نيشتمانيماندا بين.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/5/12
H.B