حكومه‌تی بچووككراوه‌ی ئیسرائیل: ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی غه‌ززه فراوانتر ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بچووككراوه‌ی ئیسرائیل، ناسراو به "كابینت" ئه‌مڕۆ كۆبوه‌وه و بڕیاری دا، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی غه‌ززه فراوانتر بكات.
حكومه‌ته بچووككراوه‌كه بڕیاریشی دا، سوپای ئیسرائیل شه‌ڕێكی به‌هێز دژی غه‌ززه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رپا بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و له میانیدا ره‌وشی سه‌ربازی شه‌ڕی سێ رۆژی رابردوو و هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هێزه فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه ئیسرائیلییه‌كان تاوتوێ كران.
ماوه‌ی سێ رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گرووپه فه‌له‌ستینییه‌كان و سوپای ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه.
لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان سه‌دان مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه ئیسرائیلییه‌كان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرائیل ده‌یان ئامانجیان له سنووری كه‌رتی غه‌ززه بۆردومانكردووه، كه دیارترینیان تاوه‌ری ئه‌لشرووق بوو، كه به ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی كرا.