سه‌رۆكی ئیسرائیل: شه‌ڕ له شه‌قامه‌كانمانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئیسرائیل، رئوڤین ریڤلین رایگه‌یاند، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته شه‌قامه‌كانی ئیسرائیل و زۆرینه نیگه‌رانن و بڕوا به‌وه ناكرێت كه ده‌یبینین.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی 11ی ئیسرائیلی، ریڤلین گوتی: زۆرینه كپ و ماتن، هیچ ناڵێن، به ته‌واوی حه‌په‌ساون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ره‌وشێكمان درووست كردووه، رێگه‌مان خۆشكردووه شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵبدات، چونكه ئێمه بێده‌نگین.
سه‌رۆكی ئیسرائیل گوتیشی: داوا له هه‌موو سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌م، به خه‌ڵك بڵێن ئێمه هاووڵاتی یه‌ك ده‌وڵه‌تین. ئێمه یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ین.