به‌ریتانیا گه‌شتی فڕۆكه‌ی بۆ ته‌لئه‌بیب راگرت
K24 – هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ته‌لئه‌بیب راگرت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هیچ گه‌شتێك بۆ ته‌لئه‌بیب ناكرێت و پێشوازیش له هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له ته‌لئه‌بیبه‌وه ناكرێت.
هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی هاوبه‌شه‌كانمان له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه.
له 11ی ئه‌م مانگه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان بۆ ئیسرائیل راگرتووه.
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز گه‌شته‌كانی له شیكاگۆ و نیوجێرسی و سان فرانسیسكۆوه بۆ ته‌لئه‌بیب راگرتووه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ده‌لتا ئێرلاینز، گه‌شته‌كانی له نیویۆركه‌وه بۆ ته‌لئه‌بیب راگرتووه.
ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن رایانگه‌یاند، رێڕه‌وی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ ته‌لئه‌بیب گۆڕیوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی راموون له باشووری ئیسرائیل.