داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
43 ئه‌ندامی كۆماری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له جۆ بایدن كرد، دانووستانی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا، ژنه ئه‌ندامی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، ئه‌لكساندریا ئوكاسیۆ كورتیز، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی له بایدن گرت و به پشتیوانیكردنی داگیركاری ئیسرائیل تۆمه‌تباری كرد.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پیران ئێرانیان به پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تۆمه‌تبار كرد، كه له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه لای ئه‌مه‌ریكا و ئێستا له شه‌ڕدایه له دژی ئیسرائیل.
ئه‌و ئه‌ندامانه له نامه‌یه‌كدا نووسیویانه، له دوو رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی فه‌له‌ستین له غه‌ززه‌وه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌ده‌نییه ئیسرائیلییه‌كان به تایبه‌تی له قودس/ "ئۆرشه‌لیم"ی "پایته‌خت"ی ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها نووسیویانه، ئه‌و پرسه جێی نیگه‌رانیمانه. ئێران وڵاتێكی سه‌رپه‌رشتی تیرۆر له جیهاندا ده‌كات. تێوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا له دانووستان له‌گه‌ڵی و پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ری ملیاران دۆلاری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و بێگومان به‌و پاره‌یه پشتیوانی حه‌ماس و تیرۆریستانی دیكه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
له به‌رامبه‌ردا، ژنه ئه‌ندامی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، ئه‌لكساندریا ئوكاسیۆ كورتیز، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی له بایدن گرت و گوتی: تۆ شانبه‌شانی داگیركه‌ر وه‌ستاویت، به‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێیت "ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات" تۆ پاڵتداوه به داگیركه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و لێدوانه گشتگیره‌ت به‌و جۆره و ئاماژه نه‌دان به ده‌ركردنی فه‌له‌ستینییه‌كان و هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌قسا و داماڵینی فه‌له‌ستینییه‌كان له مرۆڤبوونیان واته تۆ ناڕاسته‌وخۆ چاوپۆشی له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌یت و ئه‌وه زمانێكی بێلایه‌نانه نییه و پشتیوانیكردنه له داگیركه‌ر.