نوێترین ئاماری زیانی گیانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌كانی ئیسرائیل – غه‌ززه راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین، له غه‌ززه رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ له ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، 103 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین، تا ئه‌مڕۆ 27 منداڵ و 11 ژن له ریزی كوژراوه‌كانن و 580 كه‌س دیكه‌ش بریندار بوون.
له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی چوار رۆژه گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا له ئارادایه.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی ئیسرائیل، له ئاكامی مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی تا ئه‌مڕۆ 7 ئیسرائیلی كوژراوون و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
هاوكات له ناو سنووری ئیسرائیل‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان جووله‌كه‌كان و عه‌ره‌به‌كان روویداوه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی له ئاستی ره‌سمی ئیسرائیل و دۆسته‌كانی ئیسرائیل لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئیسرائیل، رئوڤین ریڤلین رایگه‌یاند، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته شه‌قامه‌كانی ئیسرائیل و زۆرینه نیگه‌رانن و بڕوا به‌وه ناكرێت كه ده‌یبینین.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی 11ی ئیسرائیلی، ریڤلین گوتی: زۆرینه كپ و ماتن، هیچ ناڵێن، به ته‌واوی حه‌په‌ساون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ره‌وشێكمان درووست كردووه، رێگه‌مان خۆشكردووه شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵبدات، چونكه ئێمه بێده‌نگین.
سه‌رۆكی ئیسرائیل گوتیشی: داوا له هه‌موو سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌م، به خه‌ڵك بڵێن ئێمه هاووڵاتی یه‌ك ده‌وڵه‌تین. ئێمه یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی، له سه‌ره‌تای گرژییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل له حه‌ره‌می مزگه‌ی ئه‌قسا 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیركردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا ئاشكرایكردووه، 374 فه‌له‌ستینی ده‌ستگیركراوون و 36 پۆلیسی ئیسرائیلی بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێشتا له هه‌ندێك شوێن گێره‌شێوێنه‌كان كرده‌ی تێكده‌رانه ده‌كه‌ن و پۆلیسی سنوور ئه‌وانیش كۆنترۆڵ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، 25 ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌یه‌كیان دایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌نتۆنی بلینكن و داوایان لێ‌كرد، فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كات.
ئه‌و 25 ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس، له نامه‌كه‌یاندا نووسیویانه: ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی دانیشتووی شێخ جه‌ڕاح ده‌یكات تاوانی جه‌نگه.
ئیسرائیل بڕیاری داوه 2000 هاووڵاتی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی بوستان و شێخ جه‌ڕاح له قودس/ ئۆرشه‌لیم ده‌ربكات و له جێگه‌یان جووله‌كه هاتووه‌كان نیشته‌جێ بكات.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: ئیسرائیل 100 ماڵی له بوستان رووخاندووه، كه 1550 فه‌له‌ستینیان تێدا ده‌ژیا و %60یان منداڵن، هه‌موو ئه‌مه له پێناو درووستكردنی باخچه‌یه‌كی ته‌لموودییه.
هه‌روه‌ها نووسیویانه: ئیسرائیل، 12 خێزانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح راده‌گوێزێت كه 169 كه‌سن و 46یان منداڵن، بۆ ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌ی هاتوو له جێگه‌یان به نایاسایی نیشته‌جێ بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: له نێوان ساڵانی 1967 تا 2017 ئیسرائیل 5000 ماڵی فه‌له‌ستینییه‌كانی رووخاندووه و خاوه‌نه‌كانیشی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، قودسی خۆرهه‌ڵات به‌شێكه له كه‌ناری خۆرئاوا، ئیسرائیل به هێز داگیری كردووه و ده‌یه‌وێت به نایاسایی بیلكێنێت به شاره‌وانی قودس/ ئۆرشه‌لیمه‌وه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
له نامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی 53ی كۆنگره‌ی چواره‌می جنێڤ، رووخاندنی ماڵی فه‌له‌ستینییه‌كان تاوانه. هه‌روه‌ها داگیركردنی زه‌وی و ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به گوێره‌ی مادده‌ی 8ی سیسته‌می رۆما، كه بنه‌مای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه زۆر نیگه‌رانین و ترسمان له‌و كارانه‌یه كه ئیسرائیل له قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌ستی داوه‌تێ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه له (26ی ئازار/ مارسی 2020)، 64 ئه‌ندامی كۆنگرێس و له (21ی ئازار/ مارسی 2021)، 12 ئه‌ندامی دیكه‌ی كۆنگرێس نامه‌ی هاوشێوه‌یان ناردووه و نیگه‌رانیان له ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیل له قودسی خۆرهه‌ڵات و تێكدانی خانوو و ماڵ و حاڵی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دا‌واشیان كردووه، لێكۆڵینه‌وه بكرێت، ئاخۆ چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له رووخان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه‌دا به‌كارهاتووه، یاخود به‌كار نه‌هاتووه، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه.