کازمی: رووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبینەوە کە لە دەرەوەی یاسا چەکیان هەڵگرتووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەڵبژرادن لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبنەوە، کە لە دەرەوەی یاسا چەکیان هەڵگرتووە. جەختیشیکردەوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا رایگەیاند "هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەران".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی عێراق رووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبێتەوە، کە لە دەرەوەی یاسا چەکیان هەڵگرتووە و شاندە دیپلۆماسییەکان بە مووشەك دەکەنە ئامانج".