نەتەوە یەکگرتووەکان: داعش چەکی کیمیایی لە عێراق بەکارهێناوە

"چەکدارانی داعش سوودیان لە تاقیگەی زانکۆی مووسڵ وەرگرتووە"
دیمەنێکی شاری مووسڵ - ئەرشیف
دیمەنێکی شاری مووسڵ - ئەرشیف

K24 - هەولێر

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، لە کاتی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی عێراق، داعش چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی سڤیل بەکارهێناوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تیمی لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش، ئاماژە بەوەکراوە، لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرای کردووە لەکاتی داگیرکردنی چەند ناوچەیەک لە ساڵی 2014، داعش کیمیایی دژی خەڵکی سڤیل بەکارهێناوە.

راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی داگیرکردنی مووسڵ چەکدارانی داعش سوودیان لە تاقیگەی زانکۆی مووسڵ وەرگرتووە، بۆ دروستکردنی ئەو چەکە کیمیاویانە و ماددەکانی تالیوم و نیکۆتینیان  بەکارهێناوە.