99 مليۆن دۆلارى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دانيال كريگ، هێشتا بڕيارى نه‌داوه به‌رده‌وام بێت له نواندنى رۆڵى سيخوڕى 007، له ئه‌ڵقه‌كانى ديكه‌ى فيلمى به‌ناوبانگى جه‌يمس بۆند.
له ساڵى 2005ه‌وه كريگ، به‌شدارى له نواندنى رۆڵى سه‌ره‌كى له‌و زنجيره فيلمه‌دا ده‌كات كه داهاتيان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى مليارێك جونه‌يهى ئيته‌رلينى.
پێشتر ئه‌و ئه‌كته‌ره بريتانيا رايگه‌ياندبوو، ئيدى كاتێكى پێويسته بۆ ئه‌وه‌ى پشوو بدات و نايه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌و رۆڵه ماندوكاره‌ى له فيلمه‌كاندا ده‌يبينێت.
ناوبراو به كۆمپانياى مترۆ گوڵدن مايه‌ر، بۆ به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى راگه‌ياندووه، نايه‌وێت چيديكه به‌شدارى له‌و زنجيره فيلمه‌دا بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان كريگ، 68 مليۆن جونه‌يهى ئيسته‌رلينى كه به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 99 مليۆن دۆلارى ئه‌مريكايى ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ به‌شداريكردنى له دوو فيلمى ديكه‌ى جيميس بۆند.