نێچیرڤان بارزانی: مامۆستايانى كوردستان رۆڵى به‌رچاویان له پێگه‌ياندنی نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی (59) ساڵه‌ی له یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كرد و ئه‌رك و خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی مامۆستایانی به به‌رز و پێزانینه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، (59)یه‌مین ساڵیادی دامه‌رزاندنی یه‌كێتیی مامۆستایان به گه‌رمی له ته‌واوی مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مامۆستايانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزى رۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و رۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونيشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و رێگه‌يان نه‌داوه پڕۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆيه هه‌ميشه مايه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و رێز و ستايشن.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، په‌روه‌رده‌ى دروست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا و زيندوو و پێشكه‌وتووه، كه مامۆستايان رابه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستايانه و دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێت هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردەکردن و فێرکردنی كۆمەڵگەن و لە هەر قۆناغێكدا هەردەم ئەمەکداری ماندوبوون و شەونخونیتانین، رۆڵ و خەباتی ئێوە بەرز دەنرخێنین.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مامۆستایان لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لەپاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لەپێناو رزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتیمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و رۆڵی گرنگتان هەرگیز لەبیرناكرێت.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، لەم ساڵانەی دواییدا، كە (شەڕی نەگریسی داعش و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا) بەرۆكی گرتین، رۆڵی كاریگەرتان بینی لە پەكنەخستنی پڕۆسەی خوێندن و بەردەوام و پێشمەرگە ئاسا لە خەمی كۆمەڵگەدا بوون. بۆیە وێڕای سوپاسکردن، خوازیارین هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەت گەیاندن بە كۆمەڵگە، لە پێناو پێگەیاندنی تاكی بەرپرسیار بۆ خزمەتی زانست و خاك و نیشتمان.