روحانی: تائێستا ڤاکسینی کۆرۆنام وەرنەگرتووە
K24 – هەولێر
ئێران شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای تێپەڕاند و سەرۆک کۆماری وڵاتەکەش دەڵێ "تائێستا ڤاکسینی کۆرۆنام وەرنەگرتووە".
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد، تائێستا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتووە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران چاوەڕێ دەکەن بەپێی میکانیزمی دیاریکراو و لەکاتی خۆیدا ڤاکسین وەربگرن، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی ڤاکسینی پێویست لە ئێران دەگەڕێنێتەوە و رایدەگەیەنێت، تەندروستی خەڵکیان بەلاوە گرنگترە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەەی ئەمڕۆی ناوەندی روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای ئێران گوتی "شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنامان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە مەترسییەکانی کۆرۆنا نەماوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش کۆرۆنا کۆتایی پێنایەت.