سەرۆک بارزانی: مامۆستایانی كوردستان لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا پێشەنگی خۆڕاگری بوونە

K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی، له پهیامێكدا پیرۆزبایی له مامۆستیانی كوردستان كرد، بهبۆنهی (59)یهمین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان و رایگهیاند، پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
له پهیامهكهی "سهرۆك بارزانی"دا هاتووه، ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، كە سوپاسی رۆڵی بەرزی مامۆستایان بكەم لە بڵاوكردنهوهی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان لە گشت قۆناغەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا.
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەوەشمان هەردەم لەبەرچاوە كە لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
بەبۆنەی پەنجاو نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، كە سوپاسی رۆڵی بەرزی مامۆستایان بكەم لە بڵاوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان لە گشت قۆناغەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا. ئەوەشمان هەردەم لەبەرچاوە كە لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست. سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی مامۆستایانی كوردستان دەكەم و ئێمە هەموومان خۆمان بە قەرزاری مامۆستایان دەزانین.
هیوای بەردەوامی و سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم.
مسعود بارزانی
15ی ئایاری 2021