راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 - ههولێر:
وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ شهممه (15ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگهیاند، بهیانی یهكشهممه (16ی ئایار) پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دهستپێدهكاتهوه، بەشێوازی نۆرە (تناوب)، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی به (حکومی - ناحکومی)ییهوه و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.
له راگهیندراوهكهی وهزارهتی پهروهردهدا هاتووه، پێویستە هەموو لایەك پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی رەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن.
ههروهها ئاماژهی بهوهش كراوه، لە حاڵەتی تووشبوون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.
وهزارتی پهروهرده روونیكردهوه، بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەڵێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.
روونیشكردهوه، وا پێویست دەکات لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە، لە رێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو (3) رۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت نێردراون، لەم روانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.