نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: (10) هه‌زار فه‌له‌ستینی ئاواره بوون
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وشی مرۆیی له فه‌له‌ستین رووی له خراپییه و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون، به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردوومانكردنیشه‌وه تا ئێستا (139) كه‌سی فه‌له‌ستینی كوژراون، كه (39) له‌وانه منداڵن، هه‌زار و (300) كه‌سیش برینداربوون، له ئیسرائیلیش (8) كه‌س كوژراون و (2) له‌وانه منداڵن.
به‌هۆی بۆردوومانكرنی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه، خزمه‌تگورییه‌كانی ژیان له كه‌رتی غه‌ززه په‌كی كه‌وتووه، كاره‌با پچڕاوه، سووته‌مه‌نی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده "بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس"ی فه‌له‌ستینی (480) مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه ئاسمانییه‌ی به‌كارده‌هێنێت، زیانێكی وا به‌ر ئیسرائیل نه‌كه‌وتووه.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (10) كه‌سی خێزانێك به‌جارێك له كه‌رتی غه‌ززه كوژران، ئه‌و نهۆمه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی لێبووه، به‌ته‌واوه‌تی رووخاوه.
قه‌یرانی مرۆیی
به‌گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی (10) هه‌زار فه‌ڵه‌ستنی ناچاربوون ماڵه‌كانیان له "غه‌ززه" به‌جێبهێڵن و ئاواره ببن، به‌هۆی به‌رده‌وامی له شه‌ڕ و بۆردوومانی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی.
لین هاستینگز، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران گوتی: "ئاواره‌كان له قوتابخانه و مزگه‌وت و هه‌ندێك شوێنی دیكه‌یان كردووه په‌ناگه‌ی خۆیان و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بوون، له‌كاتێكدا هێشتا كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جیهان".
گوتیشی: "ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین به‌ده‌م كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت كه‌مێك ئاو و خواردن و پێدوایستییه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت".
هاستینگز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ته‌ندروستی، پێویستی به كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ر ئه‌مڕۆ سووته‌مه‌نی بۆ كارپێكردنی مه‌وه‌لیده‌كانی كاره‌با كۆتایی پێبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل و هێزه‌كانی فه‌له‌ستین به په‌له رێگه به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه مرۆییه‌كانی بدات، تا سووته‌مه‌نی و خواردن و پێداویستییه پزیشییه‌كان بهێننه "غه‌ززه" و بوار بده‌نه تیمه‌كانمان یارمه‌تییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین.
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هۆشداری دا، به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وامه‌وه، ناتوانرێت ره‌وشه مرۆییه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا له فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل، به‌ڵكو له ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش.
له دووشه‌ممه‌ی رابردووه و تا ئێستا (139) كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردوومانه‌وه كوژراون، كه (39) له‌وانه منداڵن، "ئاژانسی رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، (8) كه‌س له ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌و ئه‌م شه‌ڕه‌وه كوژراون، كه (2) له‌و كوژراوانه منداڵن.
شه‌ڕ و ئاڵۆزی به‌رده‌وامه
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی ئایار/ مایۆی 2021) باشووری ئیسرائیل رووبه‌ڕووی مووشه‌ك بووه‌ته‌وه له كه‌رتی "غه‌ززه"ه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له "ئیشدود" به‌هۆی مووشه‌كه‌وه گڕی گرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی برینداران بكات.
دوو مووشه‌كی دیكه‌ش به‌ر "ئیشدود" كه‌وتوون، كه یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه به‌ر كارگه‌یه‌ك له به‌نده‌ری ئه‌و شاره كه‌وتووه، كه بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌یه‌كی گه‌وره، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل له هه‌رسێ مووشكه‌بارانی ئه‌و شاره، ژماره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سوپای ئیسرائیل گرتیه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه ئاگرێكی گه‌وره به‌ر كارگه‌یه‌ك كه‌وتووه و به هه‌ڕه‌شه‌وه نووسیویه‌تی "خۆتان زیانه‌كان ببینن، ئه‌وه هه‌ر وا به‌سه‌رناچێت".
— Israel Defense Forces (@IDF) May 15, 2021
Tonight, a rocket hit the city of Ashdod—see the damage for yourself.
This won’t go unanswered. pic.twitter.com/2ByndSi79u
بۆردومانکردنی ناوچەکانی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەردەوامە، له‌به‌رامبه‌ریشدا "بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس" له "غه‌ززه"وه له مووشه‌كبارانكردنی ناوچه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژیا
ئیسرائیل به پشتیوانی دژه مووشه‌كی "گومه‌زی ئاسنین" به‌رده‌وامی به شه‌ڕه‌كه ده‌دات، كه ماوه‌ی (6) رۆژه ده‌ستی پێكردووه، به‌رپه‌رچی زۆربه‌ری ئه‌و مووشه‌كانه ده‌داته‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌له‌ستینه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و مووشه‌كه كورت مه‌ودایانه‌ی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دێن.
جان لۆك سه‌معان، توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ر به زانكۆی سه‌نگاپوره‌ی نیشتمانی روونیكرده‌وه، ئه‌و دژه مووشه‌كه‌ی ئیسرائیل به‌كاری ده‌هێنێت، پڕۆژه‌یه‌كه له ساڵی (2007)ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ساڵی (2011)ه‌وه كارا بووه.
جان لۆك، ئاشكرای كرد، "حه‌ماس" زۆرترین مووشه‌كه ده‌هاوێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ندێكیان بگاته ئامانجی خۆی، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌كه‌مان، كه به "گومه‌زی ئاسنین" ناسراوه، له‌توانای دایه به رێژه‌ی نزیكه‌ی (90%) رووبه‌ڕووی ئه‌و مووشه‌كانه ببێته‌وه، كه له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه ئاراسته‌مان ده‌كرێت.
توێژه‌ره‌كه روونیشیكرده‌وه، گومه‌زی ئاسنین له‌سه‌ر (3) بنه‌ما سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌و راداره‌ی مووشه‌كی هاتوو ئاشكرا ده‌كات، له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌ركردایه‌تی، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و زانیارییانه ده‌كات و كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه ده‌كات، هه‌رچی بنه‌مای سێیه‌مه، له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌كه ده‌وه‌ستێت كه ئاراسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت.
سیسته‌می گومه‌زی ئاسنین، پێشكه‌وتووترین سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه، ته‌نانه‌ت له‌توانای دایه ئه‌و مووشه‌كانه دیاری بكات، كه له ئاوه‌دانی ده‌كه‌ونه‌وه خواره‌وه و فه‌رامۆشیان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی به‌راورد كراوه، كه زۆر وردتر له ده‌ستنیشانكردنی ئامانج بۆ مووشه‌كه كورت مه‌وداكان، به‌ڵام پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بۆ مووشه‌كه‌ی درێژمه‌ودا ئه‌و توانایه‌ی نییه، ره‌نگه نه‌توانێت رووبه‌ڕووی مووشه‌كی درێژ مه‌ودای ئێران ببێته‌وه.
— Israel Defense Forces (@IDF) May 15, 2021
We will not let this terror go unanswered. pic.twitter.com/UfSSnrZvLt
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی "گومه‌زی ئاسنین" له كۆی ئه‌و (480) مووشه‌كه‌ی له كه‌رتی "غه‌ززه"وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه، (200) مووشه‌كیان تێكشكاندووه، له‌كاتێكدا (150) مووشه‌ك هه‌ر له زه‌وییه‌كانی ئه‌و كه‌رته كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
قوربانیانی شه‌ڕه‌كه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كۆی گشتی برینداران له هۆی موشه‌كبارانكردن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هه‌زار و (300) كه‌سی تێپه‌ڕاند.
هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌وه گه‌یشته (139) كه‌س، كه له‌م ژماره‌یه (39) منداڵ و (22) ئافره‌تی تێدایه.
وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل مزگه‌وتێكیان رووخاند، به‌ڵام گوته‌بێژی سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل روونیكرده‌وه، كه له راست و درووستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌كۆڵنه‌وه.
د.ی