به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
به فه‌رمی لوئه‌ی سه‌ڵاح ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌ها قادر تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند به هۆی مه‌ترسی سڕكردنی ئه‌و سزایه‌ی له‌سه‌ر لوئه‌ی سه‌ڵاح هه‌یه ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌ها قادری یاریده‌ده‌ری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 لوئه‌ی سه‌ڵاح به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له گه‌ڕی رابردووی خولی نایابی عێراق له یاریی به‌رامبه‌ر شورته تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سڕ ده‌كرێت و به 10 ملیۆن دیناریش سزا ده‌درێت، كه له یارییه‌كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و تفی له ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه ته‌نیا 8 یاریی ماوه و پێویستی به 4 خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له خولی نایابی عێراق بمێنێته‌وه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی به راهێنه‌رایه‌تی ته‌ها قادر یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی به‌غدا ده‌كات.