به‌شیر حه‌داد: به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له مێرسین به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌شیر حەداد پەیوەندی بە ھەریەك لە د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە تورکیا و والی مێرسینه‌وه کرد، ئەو کەسانەی لە شاری مێرسینی توركیا ھێرشیان کردبووە سەر خانەوادە کورده‌كه‌ی شاری ھەولێر، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، والی مێرسین بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند، ھێرشکاران دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، ئەو خانەوادە کوردەش کە ھێرشیان کرابوویە سەر، دوای چەند کاتژمێرێك مانەوەیان لە نەخۆشخانە، ئێستا دۆخی تەندروستیان باشە و بەدواداچوونیش بۆ ئەو کەیسە بەردەوامە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ھەر ئەمڕۆ شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتاب سەردانی ئەو خانەوادەیەیان کرد.
H.B