پێشمەرگەیەک لە زێی دوکان خنکا

لە ماوەی 24کاتژمێر دوو کەس لە دوکان خنکاون
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – سلێمانی

پێشمەرگەیەک لەکاتی مەلە کردن لە زێی دوکان خنکا، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمە دووەمین رووداوی خنکانە لە دوکان تۆمار دەکرێت.

قایمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ لە کاتی مەلە کردندا گەشتیارێک لە زێی دوکاندا خنکا و دوای 15 خولەک لە لایەن ھاووڵاتییان و پۆلیسی فریاکەوتنی دوکان تەرمەکەی دەرھێنرایەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەمە دووەمین رووداوی خنکانە لە ئاوی دوکان".

روونکراوەتەوە، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە دوکان خنکاوە، دانیشتووی شاری کەرکووک بووەو کوردە و پیشەی پێشمەرگەبوو لە ھێزەکانی 70، تەمەنی 27 ساڵان بوو.

قایمقامییەتی قەزای دوکان راشیگەیاند، لە تۆڕەکانی راگەیاندن کە بەردەوام ھۆشداری دەدرێت لە ئاوی دوکاندا مەلە نەکەن، و بە چەندین تابلۆی ئاگادار کردنەوەش بەرچاو روونی دەدرێتە گەشتیاران، بەڵام بەشێک لە ھاووڵاتییان و گەشتیاران پابەند نابن و رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.