كه‌سێك گوللـه‌یه‌كی له‌سه‌ری هاوڕێیه‌كه‌ی داوه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ، كه‌سێك له ناوچه‌ی به‌له‌ده‌یاتی به‌غدا تووشی هێرشی ته‌قه‌كردن بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێییه‌كی خۆی، گوللـه‌كیش به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی "مێشك و ده‌مار"ی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێشوازی له حاڵه‌تێك كردووه، كه گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان درووست بووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئێواره‌خوانێك ده‌عوه‌تی نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی شاری به‌غدا روویداوه و ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له هاوڕێیه‌كه‌ی كردووه، رایكردووه و ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ئاشكرایكرد، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، كه‌سێكی دیكه له شاری به‌غدا ته‌قه‌ی له خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌یه‌ك كردووه، كه "گوایه خاوه‌ن سه‌رتاشخانه‌كه پابه‌ندی نۆره‌گرتن نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، رووداوه‌كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌كه و گوللـه‌یه‌ك به‌ر رانی كه‌وتووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌رامه" گوازراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كرد، بنكه‌ی پۆلیس له‌و سه‌رتاشخانه‌یه نزیكه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كراوه‌ته‌وه، تا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكات.
سه‌رچاوه: ناس نیوز
د.ی