كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له كۆمپیانیای "فایزه‌ر"ه‌وه پێگه‌یشتووه.
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێدوایستییه پزشییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، كاروانێكی نوێ ڤاكسینی كۆرۆنا، له جۆری "فایزه‌ر" گه‌یشته به‌غدا.
كۆمپانیاكه جه‌ختی كرده‌وه، به ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت، ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات دابه‌ش ده‌كرێت، به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
د.ی