36 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌شی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكی سەربە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، دەستیان بەسەر 36 تۆن خۆراکی جۆراوجۆری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت.
د. سەرهەنگ جه‌لال، بەڕێوبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین تیمەکانی چاودێری سەلامەتی خۆراك، لە سنوری شارەوانی (3)ی هه‌ولێر دەست به‌سه‌ر 36 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه، كه بریتیبوون لە مریشکی بەستوو، هه‌مبه‌رگر و ساس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری سەلامەتی خۆراك، لیژنەیەك پێکهاتووه بۆ لەناوبردنی ئه‌و خۆراكه ماوه‌به‌سه‌رچووانه، کەلە شوێنی تایبەت لەکانی قڕژاڵە له‌ناوده‌برێن.
بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشکنین له رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەك، تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە رێگای ژمارە تەلەفون (07504901363).
د.ی