تیمی حكومه‌ت ناكۆكی نێوان حزبه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت؟!
دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، واقع له‌به‌رده‌م پارتی دیموكراتی كوردستان وابوو به 45 كورسییه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌شێك له‌م هاوپه‌یمانێتییه ناچاری بوو، دابه‌شبوونی دۆخی سیاسی كوردستان وای ده‌خواست ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت، هه‌رچه‌ند پارتی له رابردوو ئه‌زموونی تاڵی له ئیداره‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه، به‌ڵام بۆ یه‌كێتی له‌م خوله‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌مان هاوكێشه‌ی جارانی گۆڕان هاته‌وه به‌رده‌م پارتی، پێشووتر یه‌ك به‌ره له‌ناو حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنیش بوو ئێستا بوونه‌ته دووبه‌ره، واته جیا له پارتی گۆڕان و یه‌كێتی هه‌م له حكومه‌تن هه‌میش به نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن وه‌ك حزب.
ئه‌مه هه‌ر جۆرێك بێت هاوكێشه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین واقعی حاڵ ده‌بینرێت، به‌ڵام قسه‌ی جیاوازیش هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی حزبه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك تیمی ده‌توانێت ناكۆكی نێوان حزبه‌كان تێپه‌ڕێنێت؟ بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م وه‌ڵامه، ده‌بێت شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رابردووی ئیداره‌دانی حزبه‌كان له‌ناو حكومه‌ت بكرێت، دواتر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌درێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" چه‌ند خاڵێكی وه‌ك ستراتیژیه‌تی به‌رنامه‌ی كار خسته‌ڕوو، دواتر حكومه‌ت به‌یه‌ك تیمی ئه‌م خاڵانه‌ی كرده به‌رنامه‌ی كاری خۆی و ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو له‌سه‌ر ئیداره‌دانی حكومه‌ت، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكاته‌وه و بگاته رێككه‌وتن، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له حزبه‌كان ئاسته‌نگی زۆریان بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا و تیمی شاندی دانوسانكاری دروست كرد و چه‌ند پڕۆژه و پێشنیازی نوێشیان وه‌ك به‌دیلی گفتوگۆكان خسته‌ڕوو، به‌ڵام یه‌ك تیمی حكومه‌ت توانی ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ستبهێنێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن، حكومه‌ت هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وت هه‌م توانی له خاڵێك ئه‌و حزبانه كۆبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستكراوه‌یی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ تیمی شاندی دانوسانكار نه‌بوایه نه رێككه‌وتن ده‌كرا و نه‌ده‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
نموونه‌ی زۆرتر هه‌یه له بابه‌تی ته‌ندروستی و چاكسازی و ئه‌منی و رۆشنبیر و پیشه‌سازی كه هه‌نگاوی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه نراوه و یه‌ك تیمی حكومه‌ت كاری كردووه، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تیمه ناكۆكی حزبییه‌كان تێپه‌ڕێنن، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه راسته‌وخۆ كارنه‌كاته سه‌ر تیمی حكومه‌ت، قۆناغی گرنگی كاره‌كانی حكومه‌ت ماوه ده‌بێت ته‌واویان بكات، به‌تایبه‌ت پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی رێگاوبان و هه‌نگاونان بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان.
ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو خه‌ڵكی هیلاك كردووه، قسه‌یه‌كی تازه بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری نه‌ماوه، بۆیه گرنگه له‌نێوان ئه‌م درێژه‌دانه به‌شه‌ڕ‌ی راگه‌یاندنی و ناكۆكی حزب، حكومه‌ت به رێڕه‌وی دروستی خۆی هه‌نگاو بنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌م شه‌ڕانه ببێته ئاسته‌نگ بۆی، راسته ئه‌م حزبانه پێكهێنه‌ری حكومه‌تن، به‌ڵام دواجار خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌م كابینه‌یه داوه له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه به حكومه‌ت دراوه، ناكرێت ویستی حزبێك یان چه‌ند حزبێك فه‌رز بكرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، تاقیكراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌نده كۆبوونه‌وه و دانیشتنی سیاسی كراوه دواجار لێكتێگه‌یشتن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ویستی مانه‌وه‌ی سیاسی و شه‌ڕی راگه‌یاندن بكرێته چه‌كێك بۆ لێدان له حكومه‌ت، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ كات هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت پێشكه‌وێت، ئه‌وه‌ی گرنگه قۆناغێكی نوێ له ئیداره‌دانی كوردستان دروست ببێت كه كۆی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانه تێپه‌ڕێنێت، ئێستاش ئاراسته‌یه‌ك دروست بووه له‌ناو خه‌ڵكیش كه گرنگه حكومه‌ت بۆ ئه‌م قۆناغه چی پێیه و چیده‌كات، ئه‌وی دیكه‌ی شه‌ڕی حزبه‌كان و ململانێی سیاسی ناكرێت كاربكاته سه‌ر بازاڕ و ئابووری كوردستان، ناكرێت كه‌سێك له سێبه‌ری ئیداره‌ی حكومه‌ت بازاڕی هه‌بێت، به‌ڵام بكه‌وێته به‌رده‌م ره‌حمه‌تی شه‌ڕی حزبه‌كانه‌وه.
ده‌ستكراوه‌یی وه‌زیره‌كان بۆ پرۆژه و خزمه‌تگوزاری به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌نگاوێكی گرنگ بووه، به‌ڵام ئه‌مه هێشا به‌س نییه، له ئاستی په‌رله‌مانیش گرنگه ئه‌م یه‌ك تیمیه ببینرێت، ناكرێت وه‌ك نه‌فه‌سی تۆڵه‌كردنه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ ئامرازی سیاسی به‌كاربهێنرێت، گرنگه په‌رله‌مانیش ئه‌م یه‌ك تیمیه دروست بكات، به‌تایبه‌ت ئێستا كه بڕیاره له وه‌زری نوێ‌دا پرۆژه یاسایی گرنگ بێنه‌وه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌وانه راپۆرتی دووه‌می چاكسازی و داهاتی گه‌ڕاوه‌ی حكومه‌ت له‌و راپۆرته‌دا خراوه‌ته‌ڕوو و پرسی راپۆرتی باجه‌كان كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته سه‌رجه‌م باجه‌كان له كوردستان رێكده‌خرێته‌وه، جیا له‌وه‌ش بڕیاره پڕۆژه‌ی ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی گرنگی خه‌ڵكی كوردستان بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر وه‌ك حكومه‌ت له‌په‌رله‌مان یه‌ك تیمی و یه‌كده‌ستی بۆ نه‌كرێت، ئه‌سته‌مه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبی بچووك بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه بكرێت.
كورتی قسه‌كان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆی ئه‌و گرفتانه تێپه‌ڕێنن كه حزبه‌كان دروستیان كردووه، گرنگه له‌م قۆناغه له‌جیاتی گوێ له ده‌نگی شه‌قامی حزبی، گوێ له ده‌نگی رای گشتی بگیرێت كه ئارامیان ده‌وێت، له‌جیاتی كاراكته‌ری ساخته‌ی سیاسی رێگا به كاراكته‌ری گرنگ بدرێت كه ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات و خه‌ڵكیش هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ن كه ویستی ئه‌وان له ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوویی حكومڕانییه، نه‌ك ژاوه‌ژاوێكی سیاسی دروستكراو كه دواجار خه‌ڵك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات، ئه‌مانه‌ش گرنگه بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه ویستێكی به‌هێز هه‌یه بۆ چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ویسته به‌هۆی ناكۆی سیاسییه‌وه رێگری لێبكرێت، ئومێدی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیش یه‌كجار كه‌مده‌بێت، لێره‌دا وه‌ڵامی زۆر پرسیاریش ده‌درێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و كوردستان ئه‌و حزبانه‌ی به‌شدار بوون له حكومه‌ت چۆن وه‌ڵامی ده‌نگده‌ری خۆیان ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا مه‌رجه ئه‌وه‌ی به‌شداری له حكومه‌ت كردووه ببێته به‌ره‌ی دژه حكومه‌تیش شه‌قام له‌خۆی رازی بكات؟ یان ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه له باش و خراپ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ویستی هه‌یه له حكومه‌ت چاكسازی بكات؟ هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.