به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێنماییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێنماییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ به‌ ژماره‌ 19ی ساڵی 2021 ده‌ركراوه‌ و واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، هاتووه‌: دوابه‌دوای به‌یانی ژماره‌ (15)مادده‌ی دوازده‌یه‌م بڕیارماندا به‌ ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه‌:

یه‌كه‌م: كارئاسانی كردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌ ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

دووه‌م: ئه‌م به‌یانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ی (19) وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 19ی ساڵی 2021 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 19ی ساڵی 2021 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم
پاشكۆی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 19ی ساڵی 2021 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم
پاشكۆی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 19ی ساڵی 2021 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم