سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات

شاندی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك به‌ وه‌كاله‌ت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك به‌ وه‌كاله‌ت

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد، کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.

شاندی میوان جەختی لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە، هەروەها ئاماژە بە گرنگیی کاراکردنی سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش کرا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

لە تەوەرێکی دیکە دیدارەکەدا، تیشك خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی پابەندبوون بە یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا کردەوە لە پێناو برەودان بە ئازادی کاری سیاسیی و فرەلایەنی و هاوبەشیکردن لە دەسەڵاتدا.

لە تەوەرێکی دیکەدا هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی، کە سیمایەکی گەشی هەرێمی کوردستان و هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە. لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادیناندا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. پشتیوانیی و رێز و پێزانینی خۆشی بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە، کە رەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەك گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسیيەکان دروست ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات.

H.B

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئه‌مه‌ریكا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئه‌مه‌ریكا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئه‌مه‌ریكا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئه‌مه‌ریكا