ناوی كاندیدانی پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرا ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ناوی ژماره‌یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی له شوێنی حه‌سه‌ن ته‌میمی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی وه‌زیری نوێ بۆ په‌رله‌مان پێشنیاز ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند، ناوه پێشنیازكراوه‌كان بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی پێكهاتوون له: هانی عوقابی، بریكاری ته‌كنیكیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، عه‌باس سه‌حن، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا و غیاب عومه‌یری، ده‌رمانساز و هاوكات په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئاشكراشیكرد، "دوای دروستبوونی ته‌وافوق له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ناوانه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوی وه‌زیری نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیاز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك، حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی عێراق به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، به بڕیاری مسته‌فا كازمی، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی، پارێزگاری به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی روسافه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ته‌ندروستی له به‌غدا له كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردران، هه‌رچه‌ند دواجار لێكۆڵینه‌وه‌كان بێتاوانی حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستیی له‌و رووداوه‌دا پشتڕاستكرده‌وه و دواتر كازمی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ته‌میمی ره‌تی كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
H.B