راگەیندراوێك لەژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێرەوە
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له سبه‌ی دووشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه رێگه به كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان له سنووری ئه‌و پارێزگایه بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له خاوه‌ن هۆڵ و هاووڵاتییان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن، به‌تایبه‌ت به‌ستنی ده‌مامك.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.5.17، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بە ڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاووڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان رەچاووی رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامك).
دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، پێشتر و ئێستاش هەر بڕیارێك و رێکارێك گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیارێتی گەورە لە سەرشانی خودی هاووڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.16
H.B