6 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت

"10 ملیار دیناری دیكه‌ش گه‌یشتووه‌ و به‌مزووانه‌ خه‌رج ده‌كرێت"
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك دابه‌شده‌كرێت
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك دابه‌شده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ دوا‌كه‌وتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ برێك پاره‌ی گه‌نم بۆ ساڵی 2014 و 2015 دابه‌شكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا بڕه‌ پاره‌ی ساڵه‌كانی دیكه‌ به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌ به‌غداوه‌ بۆ جوتیاران دێت.

نازم محه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی پارێزگای دهۆك گوتی: "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقییه‌وه‌ هاتووه‌،‌ 6 ملیاره‌ دیناره‌، 3 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ بانكی شێخان، بۆ بانكی گاره‌ ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، بۆ بانكی خابیر له‌ زاخۆش ملیارێك و 200 ملیۆنه‌، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رسێ بانكه‌كه‌ پاره‌ی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت".

گوتیشی: "دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستاش چه‌كێكی دیكه‌ی بانكی به‌ بڕی 10 ملیار و 700 ملیۆن دینارمان پێگه‌یشتووه‌، به‌ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش، ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 ده‌درێت، به‌ڵام هێشتا پاره‌ی دیكه‌ی ساڵه‌كانی 2017 و 2018 و 2019 ماون".

د.ی