وەزیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی دارایی لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر کۆدەبێتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی دارایی پەرلەمان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (17ی ئایار/ مایۆی 2021) لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر کۆدەبێتەوە.

لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د"، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانە و لەگەڵ لیژنەکە لە کۆبوونەوەدایە. بڕیاریشە کاتژمێر یەكی نیوه‌ڕۆ، وەزیری پێشمەرگە سەردانی پەرلەمان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک پرسیار و تێبینی هەیە لەسەر راپۆرتی دووەمی چاکسازی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەت ناردیە پەرلەمان و بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا ئەو پرسیارانە ئاڕاستەی وەزیرانی پەیوەندیدار بکرێت له‌باره‌ی ئه‌و چاکسازیانەوە.

 

د.ی