لاپۆرتا بڕیاری كۆتایی له بارهی رۆناڵد كومان دا
به گوێرهی میدیاكانی ئیسپانیا خوان لاپۆرتای سهرۆكی یانهی بارسێلۆنا بڕیاریی كۆتایی داوه و بۆ وهرزی داهاتوو رۆناڵد كومان له پۆستهكهی دووردهخاتهوه.
پێگهی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كهتهلۆنیا و ڕادیۆ وهنی ئیسپانیا بڵاویانكردهوه یانەی بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا بیر لەوە دەکاتەوە رۆناڵد کۆمان لە راهێنەرایەتی دووربخاتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام نابێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە لاپۆرتا ئارەزووی نەکردووە کە لەم وەرزە دەست لە تیپەکەی بدات و گۆڕانکاری بکات بەڵام 99% بڕیاری داوە لە کۆتایی وەرز کۆمان دووربخاتەوە و پێیوایە لەگەڵ ئەم راهێنەرە چارەنووسیان باش نابێت.
سهرچاوهكه ئاشکراشی کردووە کارگێری بارسێلۆنا لەگەڵ چاڤی هێرناندێز له گفتووگۆدایه و، دەرگای گفتوگۆکانیشی لەگەڵ جۆردی کرۆیف و گارسیا بیمینیتای راهێنەری تیپی دووەمی دەستپێکردووە.
کۆمان لە هاوەینی ساڵی رابردوو لە شوێنی کیکی سێتیێن بووە راهێنەری بارسێلۆنا بەڵام ئەم یانەیە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی بەڕێکرد و دووچاری کۆمەڵێک شکستی گەورە هات و تەنیا ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بردەوە.