به فه‌رمی ئه‌م بڕیاره به زیان بۆ ریال مه‌درید ده‌شكێته‌وه
ئەنجوومەنی لالیگا لە بەرژەوەندی یانەی ڤیاریال گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکانی دوا گەڕی لالیگا دەکات و ریال مەدرید لەم گۆڕانکارییە زەرەرمەند ده‌بێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی لالیگا خشتەی نوێی یارییەکانی گەڕی کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگای بڵاوکردەوە و زۆرینەی یارییەکان کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بکرێن بۆ رۆژی شەممە پێشخران.
ئەم گۆڕانکارییەی ئەنجوومەنی لالیگا لەسەر داوای یانەی ڤیاریال بووە بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێک زیاتری هەبێت لە ئامادەکاری رووبەڕووبوونەی مانچێستەر یونایتد لە فایناڵی یۆرۆپالیگ کە بڕیارە ئەم یارییە لە 26ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
بڕیاربوو سەرجەم یارییەکانی دوا گەڕی لالیگا لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 6:30ـی ئێوارە بکرێن، بەڵام له‌به‌رخاتری ڤیاریال حەوت یاریی بۆ رۆژێک پێشخران، بە تایبەت ئەو یارییانەی رکابەری تێدایە لە بردنەوەی ناسناوەکە و ململانێی دابەزین و گەیشتن بە خولە ئەوروپییەکان.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو نازناوی لالیگا له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئاتڵێتیكۆ به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێته پاڵه‌وان، به یه‌كسانبوون و سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید ئه‌وا یانه‌ی شایانه ناسناوه‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.