قه‌ڵادزێ.. دزێك 5 كاتژمێر له‌ناو ماڵێك چاوه‌ڕێ ده‌كات تا خاوه‌ن ماڵه‌كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت
K24 - راپه‌ڕین:
دزێك له قه‌ڵادزێ، ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌ناو ماڵێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كات، تا خاوه‌ن ماڵه‌كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی جانتای پاره‌كانی بدزێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دزه‌كه ماوه‌ی 5 كاتژمێر له‌ناو ماڵی هاووڵاتییه‌ك چاوه‌ڕێی كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه له خه‌و هه‌ستاوه، دزه‌كه ویستوویه‌تی جانتای پاره‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه ببات كه نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌یه، بۆیه به داری كاره‌بایی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی بریندار كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی راپه‌ڕین به كوردستان24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 7:30 خووله‌كی به‌یانی بووه، دزه‌كه چاوه‌ڕێی كردووه تا خاوه‌ن ماڵه‌كه له خه‌و هه‌ستاوه ئینجا هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ری و به داری كاره‌بایی برینداری كردووه.
پۆلیس راشیگه‌یاند، دزه‌كه نه‌یتوانیوه جانتای پاره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه ببات و ئێستاش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سنووره‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه خاوه‌ن نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوه، به پۆلیسی راگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵیداوه دزیان لێبكات، دراوسێی خۆیانه و چه‌ند ماڵێك لێیانه‌وه دووره، به سوود وه‌رگرتن له سه‌ربانی دراوسێكان خۆی گه‌یاندووه‌ته ماڵه‌كه‌ی و له ناو حه‌وشه خۆی حه‌شارداوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌ڵێت: "تۆمەتبار پێشتر ئامادەکاری کردووە و دەستیش بەسەر دارێکی کارەبایی و حەبلێکی 8 مەتری و مۆبایلێک و دەستکێش و کڵاوێک و ماسکێکدا گیراوە".
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئێستا تۆمەتبار بەندکراوە بە ماددەی 406 بڕگەی 31 و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامه.