وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه رایگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 24 هه‌زار و 586 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 552 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ 2 هه‌زار و 456 حاڵه‌تی تووشبوون راگه‌یاندرابوو. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 849 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 41 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به‌راورد به دوێنی به تۆماركردنی 24 حاڵه‌تی مردن، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوكات 5 هه‌زار و 447 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگەیاندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوون، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 142 هه‌زار و 925 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 995 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 50 هه‌زار و 687 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 76 هه‌زار و 243 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 481 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 481 هه‌زار و 437 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B