ره‌خنه له ره‌وشی زیندانه‌كانی عێراق ده‌گیرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند، پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زیندانه‌كانی عێراقدا ره‌چاو ناكرێن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنه‌كه، فازڵ ئه‌لغه‌راوی، رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی زیندان و شوێنه‌كانی را‌گرتن، ئاسته‌نگی زۆریان تێدایه و ره‌چاوی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به راگیرا‌و و زیندانیان ناكرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆمیسیۆنه‌كه زۆر كێشه و پێشێلكاری ده‌ستنیشانكردووه، به تایبه‌تی له رووی دره‌نگ ئازادكردنی ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئازادكردنیان بۆ ده‌رده‌چێت و له رووی دیداری خێزانیی و ده‌سته‌به‌ری یاسایی و خواردن و ته‌ندرووستی و خۆدانه به‌ر خۆر.