ناتۆ: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌رمان له عێراق نییه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، جه‌نه‌راڵ مایكڵ لولیسجارد، رایگه‌یاند، ناتۆ هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری له عێراقدا نییه.
ئه‌مڕۆ لولیسجارد، له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی كۆبووه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له پێشخستنی توانای سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌عره‌جی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فه‌رمانده‌كه‌ی ناتۆ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ریان له عێراقدا نییه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقكردنه به هێزه عێراقییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌عره‌جی رایگه‌یاندووه، هێزه عێراقییه‌كان ئه‌زموونیان له شه‌ڕدا په‌یدا كردووه و هه‌نگاوێكی گه‌وره چوونه‌ته پێشه‌وه.