مێركڵ: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ كردووه و پێی وتووه: "ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات".
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ناتانیاهۆ سوپاسی مێركڵی كردووه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی مێركڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه سامیبوون له ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ وتویه‌تی: حه‌ماس له یه‌ك كاتدا دوو تاوانی جه‌نگی كردووه، یه‌كێكیان مووشه‌ك ده‌نێت به مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه و دووه‌میان مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه‌ی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی مێركڵ، رایگه‌یاندووه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه ئیدانه‌ی هاوێشتنی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كات كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن.