مایكڵ واڵتز: پێویسته كۆشكی سپی به راگه‌یه‌ندراوی فەرمی پشتیوانی له كورد بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكایی، مایكڵ واڵتز، دووپاتی كردۆتەوە كە پێویسته ئه‌مه‌ریكا به راگه‌یه‌ندراوی فەرمی پشتیوانی له كورد ده‌رببڕێت و دژی ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوچه‌كه بوه‌ستێته‌وه.
له باره‌ی دوا سه‌ردانی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، مایكڵ واڵتز، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" دا گوتی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و هیوادارم شانده‌كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایان بۆ گه‌لی كورد دووپاتكردبێته‌وه و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبێت دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له‌كاروباری عێراق. هیوادارم ئه‌و شانده ئه‌و بابه‌تانه‌ی گه‌یاندبێته سه‌ركردایه‌تی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسم، ئیداره‌ی بایدن بچێته ناو رێككه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئێران، كه ئه‌مه بۆ ناوچه‌كه به گشتیی باش نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ترسه‌كه‌م له‌وه‌یه ئیداره‌ی بایدن سزاكان هه‌ڵبگرێت و ئه‌وه‌ش زووه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵاكان و سوپای قودس و پاسداران پاره‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكاری میلیشیاكانی عێراق و حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماس و باوه‌ڕم وا نییه ئه‌مه كارێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری ناوچه‌كه بێت و به دڵنیاییه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستانیش باش نییه.
یادی دژه فڕین بكرێته‌وه
ئه‌و كۆنگرێسمانه داوا دەكات، هه‌موو ساڵێك یادی ده‌ركردنی بڕیاری 688 بكرێته‌وه و گوتی: پێم وایه زۆر گرنگ بوو بۆ رێگرتن له سه‌دام تا هێرش نەكاته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه لە دژی ئێوە، سەدام مێژووییه‌كی ره‌شی تۆماركردووە. ئه‌و بڕیاره بۆ ئێمه و ئێوه‌ش باش بوو. بۆ هه‌موو لایه‌ك باشه ئه‌و یاده بكرێته‌وه. ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌هێز بكرێن. په‌یوه‌ندی سه‌ربازی پته‌و بكرێن و هه‌موو كات پێم وابووه، ده‌بێت له كۆنگرێس یادی ئه‌و ئۆپراسیۆنه بكرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه باس له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پشتیوانی زۆری هه‌ردوو پارته‌كه‌مان هه‌یه. زۆر سه‌ربازی دێرین هه‌ن له عێراق كاریان كردووه و له زۆر بابه‌تی ناوچه‌كه تێده‌گه‌ن و پێزانینیان هه‌یه و هه‌میشه كورد و پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی چاكه و پێشكه‌وتن بوون و له شه‌ڕی دژ به داعش توانیان ببنه قه‌ڵغانی به‌رگری هه‌موو جیهان.
مایكڵ واڵتز، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی زانی، ئیداره‌ی بایدن زۆر به روونی هه‌ست و سیاسه‌تی خۆی و پشتیوانی بۆ كورد ده‌رببڕێت و هیوادارم به نزیكی راگه‌یه‌ندراوی پشتیوانی له كورد ببینم و دژی رژێمی ئێران بوه‌ستنه‌وه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له عێراق و لوبنان و سووریا و یه‌مه‌ن و ناوچه‌كانی دیكه. ئه‌م دوو شته هیوادارم به راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی بێت. هیوادارم هاوكارییه داراییه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ سوپای عێراقیش به هه‌مان شێوه و هیوادارم بۆ كورد به تایبه‌تیتر به‌رده‌وام بێت.
ڤیزا بۆ كوردی رۆژئاوا
مایكڵ واڵتز، له باره‌ی پڕۆژه پێشنیازی پێدانی ڤیزا به كوردانی رۆژئاوا، گوتی: پێدانی ڤیزای تایبه‌ت بۆ وه‌رگێڕه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان و سووریا كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریان كردووه، گرنگه. ئێمه چاومان له‌وه‌یه فراوانی بكه‌ین، ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌بووه، كوردانی رۆژئاواش بگرێته‌وه. چونكه ئه‌وانیش كاریان كردووه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.