پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ بە سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ دەدات
K24 - ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان ئهمڕۆ سێشهممه (18ی ئایار/ مایۆی 2021) کۆدەبێتەوە و کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرێت.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئهمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە برگەی یەکەم دەنگ لەسەر پاڵاوتنی مونا یوخەنا یاقو، بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەدرێت.
هەروەها پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای یاسای وەزارەتی كارەباش دەدات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ شەش پڕۆژەیاسای دیكه دەکات.