ژماره‌یه‌ك گه‌نج له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل سه‌ما ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رایانگه‌یاند، شه‌ش هاووڵاتییان ده‌ستگیركردووه، كه له‌سه‌ر بانی ئۆتۆمبێلێك له‌كاتی لێخوڕین دانیشتوون و دواتر سه‌ما ده‌كه‌ن.
گرته‌یه‌كی ڤیدێۆیی قسه و باسی زۆری له‌نێو چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سعودیه دروست كرد، تیایدا ژماره‌یه‌ك گه‌نج دەردەكەون كە له‌سه‌ر بانی ئۆتۆمبێلێك له‌كاتی لێخوڕیندا دانیشتوون و خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ن، دواتر سه‌ما ده‌كه‌ن، به‌بێ ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی.
ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه "واس" له‌زاری نه‌قیب "تاریق نه‌سار"، گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌ی "حائل"ەوە رایگەیاندووە، "ئەو گرته ڤیدێۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆتەوە، تیایدا دیارە كە ژماره‌یه‌ك گه‌نج، به‌بێ ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی و رێكاره‌كانی خۆپارێزیش، ژیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسی و له‌سه‌ر بانی ئۆتۆمێلێك له كاتی لێخوڕیندا ڤیدیۆیان تۆماركردووه، بۆیه پۆلیس ده‌ستگیری كردوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و گرته ڤیدۆییه‌دا كردووه، شه‌ش كه‌سن، به‌پێی رێوشوێنی یاسایی ده‌ستگیكراون و ره‌وانه‌ی دادگای گشتی كراون و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
"شرطة حائل":
— هاشتاق السعودية (@HashKSA) May 17, 2021
ضبط 6 مواطنين خاطروا بجلوسهم على سطح شاحنة أثناء سيرها على أحد الطرق الرئيسية. pic.twitter.com/hb2z2BSfEy
د.ی