له سنووری پردێ ده‌یان دۆنم ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد سووتا
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جووتیارانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی دروێنه‌دا به‌ری ره‌نجی ساڵیان ده‌سووتێنرێت.
له نوێترین رووداوی له‌و جۆره‌دا، ئه‌مڕۆ له گوندی شانشینی سه‌ر به پردێ، 23 دۆنم خه‌له‌ی جووتیارێكی كورد سووتا.
ئه‌و جووتیاره كورده به ته‌نیا له گونده‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه و پێی وایه سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه ماڵێكی عه‌ره‌بی هاورده‌یه، كه له نزیك زه‌وییه‌كه‌ی نیشته‌جێن.
ئه‌و جووتیاره بۆ كوردستان24 گوتیشی: ره‌وشی ئه‌منیمان زۆر خراپه. بۆشایی ئه‌منی هه‌یه و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كرده‌ی تیرۆریستیدایه.